|
چۆنیەتى گۆڕینى ئەو سیدیانەى کەلە جۆرى Audio بۆ Mp3 بەڕێگەیەکى زۆر ئاسان
"چۆنیەتى گۆڕینى ئەو سیدیانەى کەلە جۆرى Audio بۆ Mp3 بەڕێگەیەکى
زۆر ئاسان بە بەرنامەى
میدیاپلەیەر کەلە هەموو
جۆرە ویندۆزەکاندا هەیە" ئەوسیدیانەى کە فایلەکانیان لەجۆرى (Audio) یە زۆر
جار کێشە بۆبەکارهێنەرى
سیدیەکە دروست
دەکات ، بەوەى کە فایلەکانى ناوى یاخود بڵێین ئەو دەنگانەى
کەلەناوى دایە کاتێک کۆپى
دەکات بۆ ناو درایڤى
کۆمپیوتەرەکە ئەو فایلانە کار ناکەن تەنها کاتێک سیدیەکە لەناو سیدى
دڕایڤەکە بێت ئەوکات ئیش دەکەن
واتا وەک شۆرت کەت ێک بەکاردێن. بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشەیە سیدیەکەت
بخەناو سیدى دڕایڤەکەو بچۆ
Start-All programs-Windows Media Player بکەرەوە دواتر ئەگەر
لیستەکان دەرنەکەوتبوون ئەوا
لەتەنیشت لیستى دووەم کلیکێکى ڕاست بکەو دوتر کلیکێک
لەسەر Show Menu bar
بکە.بڕوانە وێنەى ژمارەیە(1)
کاتێک لیستەکە دەرکەوت بچۆرە سەر لیستى Tools دواتر کلیک لەسەر
Options بکە دواتر
پەنجەرەیەک دەبێتەوە لەسەرەوەى پەنجەرەکە چەند لیستێک هەیە
تۆ بچۆرە سەر Rip music و
کلیکێک بکە دواتر پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە لەبەشى Rip music to this location
دوو دوگمە هەیە دووگمەیەى یەکەم Change هەڵبژێرەو ئەو شوێنە دیارى
بکە کە دەتەوێت فایلەکانى
ناو سیدیەکە کاتێک دەبن بە Mp3 کە کارەکە تەواو دەبێت
لەوێدا بپارێزرێن یان Save ببن ،
دواتر لەبەشى Format دا جۆرى ئەو فایلە هەڵبژێرە کەدەتەوێت
فایلەکانى
سیدیەکە بگۆڕێن بۆ ئەم جۆرە تۆ (Mp3) هەڵبژێرە ،
دواتر لەخوارەوە شوێنى نیشانەى سێ
سەهم هەیە تۆ سەح لە سێ یەمیان بدە و دواتر OK بکە
.بڕوانە وێنەى ژمارە (2)
ئینجا لەسەر لیستى دووەم یان بڵێین لیستى Taskbar
کەلەخوار Menu bar دایە بچۆرە
سەر Rip وکلیکێک بکە پەنجەرەیەکت بۆ دەبێتەوە کە ناوى ئەو فایل و
دەنگانەى تێدایە کە لەناو سیدیەکەدان
لە تەنیشتى لاى چەپى هەر دەنگێک نیشانەیەکى سەهمێک هەیە
هەرکامێک ئەو سەهمەى
لاببەیت ئەوا ئەو دەنگەیان ناگۆڕیت وەکو خۆى دەمێنێتەوە دواتر
سانتیمێک خوارتر لەلیستى
دووەم و لاى ڕاستى میدیا پلەیەرەکەRip music هەیە کلیکێکى
لەسەربکەو خۆى هەموو
ئەوفایلە دەنگیانەى کە نیشانەى سەهمیان لێدراوە
دەگۆڕێن و دەبن بەMp3 ودەچنەناو
ئەودڕایڤەى کەخۆت لەهەنگاوەکانى ڕابردوو هەڵتبژاردبوو و سیدى درایڤەکەت
دێتەدەرەوە.بڕوانە وێنەى ژمارە (3)
تێبینى/ لە هەموو ڤێرشنەکانى ترى میدیا پلەیەر ئەم کارە هەیە بەڵام تۆزێت شوێنەکان و کارەکانیان جیاوازە و ڤێرشنەکانى (10 ، 11) وەکو یەکترین.
|