1 ئه‌گه‌ر هه‌موو زانا بوینایه ئه‌ی کێ گوێی لی بگرتینایه
2 ئه‌وه‌ی خۆی له ئیشی خه‌ڵک ههلقورتێنیت خۆی توشی گرفت ده‌بێت
3 ژن که نه‌یتوانی تۆڵه بکاته‌وه ئه‌وا ده‌گری
4 براده‌ری دڵسۆز ده‌رمانی ژیانه
5 ئه‌وه‌ی دڕک بچێنیت نابێت بێ پێڵاو بگه‌ڕێت
6 بزن بۆ شه‌ویک جیی خۆی خۆش ئه‌کات ، مانای وایه با ئێمه‌ش به‌رده‌وام پاکژ گیر بین
7 بۆ شیت هه‌موو رۆژێک جه‌ژنه
8 به‌ڵێن مه‌گۆڕه هه‌رچه‌نده ناخۆشیشی تیا بیت
9 ئازادى بۆ مرۆڤ نایه‌ته خوارێ پێویسته مرۆڤ خۆی بۆی سه‌رکه‌وێت.
10 گولێک بۆن مه‌که که بۆن کرابێت ، گولیک بۆن بکه خونچه‌ی ساوا بیت
11 ئه‌وه‌ی له که‌س نه‌ترسێت که‌سیش لیی ناترسیت
12 ئه‌و که‌سه‌ی ئازار ببینێت زیاتر فێر ده‌یت
13 ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت هه‌رگیز ژن نه‌هێنیت ئه‌وا قه‌رزار به
14 ئیشی چاکهههرگیز ون نابیت
15 ئه‌گه‌ر پاره زۆر بوو چاکه که‌م ده‌کات
16 به وشه وشه پهرتوکیک دروست ده‌بیت.
17 ڕاست یه‌ک ریگای هه‌یه به‌ڵام چه‌وتی هه‌زار
18 زانا ئه‌و که‌سه‌یه که‌له نه‌زانه‌وه فیری شت ده‌بێت.
19 گه‌ر گریان نه‌بویه ڕێزی پێکه‌نین نه‌ده‌گیرا
20 ماچی دوو خۆشه‌ویست وه‌ک هه‌نگوینه ماچی ده‌زگیران وه‌ک میوه‌یه ماچی ژن‌و مێرد وه‌ک نانه
21 مه‌زنترین خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستی دایکه
22 له‌ش چه‌ند جوان بیت سودی نیه گه‌ر ئه‌قڵی له‌گه‌ڵ نه‌بیت .