،، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌دیده‌كرێت له ژماره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له رێگه‌ی تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كه به‌ڕێژه‌ی 33% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2008 دا.
به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی به‌دواداچوونی تاوانه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له ئه‌مریكا، له 2009 دا زه‌ره‌ر‌و زیانی تاوانه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت، گه‌یشتۆته 265 ملیۆن دۆلار، به‌ڕێژه‌یی هه‌ر قوربانییه‌ك 931 دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت، رونیشكراوه‌ته‌وه له‌و ساڵه‌دا 275 هه‌زار‌و 284 شكایه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رێگه‌ی تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه دزییان لێكراوه‌و به‌فێڵ پاره‌یان لێبراوه تۆمار كراوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شكایه‌ته‌كانیان تۆمار كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه شتیان كڕیوه‌و به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه، یان له رێگه‌ی ساخته‌كردنی كارتی دڵنیاییه‌وه پاره راده‌كێشرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكی تری فێڵ كردن.
شون هینرى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كۆمپیۆته‌ر له نوسینگه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى فیدرالى ئه‌مریكا (FBI) ده‌لێت" زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى بازرگانان زانیاریه داراییه‌كانیان له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه ده‌گوڕنه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش دووچارى دزین و كارى سه‌خته ده‌بێته‌وه .
راپۆرته‌كه داواشی له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت كردووه كه به‌وریاییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بكه‌ن‌و به‌رنامه‌ی به‌رگری توند دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت بێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه، رونیشكراوه‌ته‌وه هه‌موو كه‌س له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه فێڵی لێده‌كرێت‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن، ته‌مه‌نیان جیاوازه‌و له نێوان 10 بۆ 100 ساڵی دایه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 77,4% تاوانه‌كانى سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ڵایه‌ن ڕه‌گه‌زى نێرینه‌وه ئه‌نجام ده‌ردێت ، نیوه‌ى ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له كالیفۆرنیاو نیۆیۆرك و فلۆریداو واشنتن و تكساس و به‌شێكى كۆلمبیا دایه .