پاش 13 ساڵ جه‌ینس لویس گه‌ڕایه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی

رۆژی شه‌ممه جه‌یسن لویس، كه سه‌ركه‌شێكی به ڕه‌گه‌ز
به‌ریتانیه گه‌یشته ناوچه‌ی گرین ویچی رۆژهه‌ڵاتی
باشوری له‌نده‌ن، به‌وه‌ش كۆتایی هێنا به گه‌شتێكی
سه‌ركه‌وتووی 13 ساڵی به ده‌وروی گۆی زه‌ویدا
به به‌كارهێنانی هێزی جه‌سته‌ی.
ئه‌و سه‌ركه‌شه به‌ریتانیه كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه،
به‌ر له 13 ساڵ له‌نده‌نی جێهێش دوێنێ نوكی به‌له‌مه
حه‌وت مه‌تریه‌كه‌ی له به‌نده‌ری روباری ته‌یمس
جووت كرد‌و كۆتایی به گه‌شتێكی ئه‌فسونایی 46 هه‌زار
میلی هێنا‌و مێژوویه‌كی بۆخۆی تۆماركرد.
لویس وتی له ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته دوور‌و درێژه‌یدا
رووبه‌رووی چه‌ندین مه‌ترسی بۆته‌وه كه له‌وانه‌بووه
ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی، له‌وانه شكانی هه‌ردوو
قاچی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، شوێن كه‌وتنی
له‌لایه‌ن ژماره‌یك تیمساحه‌وه له ئوستوراڵیا و
ده‌ستگیركردنی له میسر به تۆمه‌تی سیخوڕی
كردن، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تادا هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنیان بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ لێكردووه.
لویس كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به دوا وێستكه‌ی ده‌ستی
به‌گریان كرد، به‌هۆی كۆتایی هاتنی گه‌شته‌كه‌یه‌وه،
هه‌روه‌ها ریش‌و سمێڵی هاتبوو‌و ده‌موچاوی هیلاكیه‌كی
یه‌كجار زۆری پێوه دیاربوو،به‌ڵام به گه‌رمی
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه
پێشوازی لێكراو وه‌ك پاڵه‌وانێك ناساندیان.
له لێدوانیكیدا بۆ رۆژنامه‌كان لویس وتی: كاتێك
رووباری ته‌یمسم لێده‌ركه‌وت قورگم پڕبوو
له گریان و وه‌ك منداڵ گریام، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی
ئه‌و 13 ساڵه ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵمدابووه‌و خۆمم پێوه
سه‌رقاڵ كردووه ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه بووه،
به‌ڵام له سبه‌ینێوه ئه‌و خه‌یاڵانه كۆتاییان پێدێت‌و چیتر بیر
له‌وه ناكه‌مه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی
دیكه بكه‌ومه‌ڕێ.
ناوبراو وتیشی كه دوایین هه‌وڵی بۆ كۆتاییهێنان
به گه‌شته‌كه‌ی بڕینی ماوه‌ی 3000 كیلۆمه‌تربووه به پاسكیل
، كه له وڵاتی توركیاوه ده‌ستی پێكردووه‌و به‌ناو
هه‌ریه‌ك له بوڵگاریاو رۆمانیا‌و نه‌مسا‌و ئه‌ڵمانیا تاوه‌كو
به‌لجیكا، كه له‌وێ به‌له‌مه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد.
له‌كۆتایی ئه‌و گه‌شته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌دا لویس
به ڕۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند پێویسته ئه‌م هه‌فته‌یه
پشوویه‌ك بده‌م‌و دواتر هه‌وڵ بده‌م بۆ چوونه سه‌ر
كارێكی نوێم.
لویس كه له‌نده‌نی جێهێشت لاوێكی خوێن گه‌رمی
ته‌مه‌ن 27ساڵ بوو، به‌ڵام ئێستا دوای گه‌یشتنی
ته‌مه‌نی بۆ 40 ساڵ گه‌ڕایه‌وه ناو
كه‌س‌و كاری‌و به‌نیازه ژیانی له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكاته‌وه.